بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هاویەیمانیی ئەلبەنای عێراق بە سەرۆکایەتی هادی عامری ، لە نامەیەکدا بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق ، رایگەیاند ، رابەرانی فراکسیونەکانی هاویەیمانیی ئەلبەنا ، قوسەی سوهەیل وەزیری پێشووی پەروەردەی عێراق وەک بەربژاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی ئەم وڵاتە دەست نیشان دەکەن .
هاویەیمانیی ئەلبەنا لەم نامەیەدا لە بەرهەم ساڵحی ویستووە سوهەیل کە خۆیان گوتەنی پسپۆڕی و توانایی زۆری لە بەڕێوەبەرایەتی داهەیە و دەسپاکە ، بەپێی بڕگەی 76 ی یاسای بنەڕەتیی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینە رادەسپێرێ .
هاوکات بەرهەم ساڵح لە محەمەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێارقی ویست ، خێرا فراکسیۆنەکانی زۆرینەی پەرلەمان و بژارەی سەرۆک وەزیری راگەیەنێ .
بەرهەم ساڵح وتیشی بێتوو خەڵک لە گەڵ بەربژاری دڵخوازدا نەبن لەوانەیە لە پۆستی خۆی بکشێتەوە .
........
340