بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ"مارک ئەسپەر"ی وەزیری بەرگریی ئەمریکا وشداریی دا لەمەڕ ئەنجامدانی هەرچەشنە کردەیەک لەپێناو لاوازکردنی حکومەتی بەغداو پێی داگرت: ئەو کردەیە، کێشەسازبوون و پاشاگەردانی زیاتر لە عێراقی لێدەکەوێتەوە.
عەبدولمەهدی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تەشەنای کێشەو ئارێشەکان، بەزیانی هەموو لایەنەکانە، خوازیاری هەوڵدان لەپێناو پێش گرتن بە کێشەنانەوەی زیاتر لە عێراقدا بوو.
مارک ئەسپەریش لەبارەی کرانەئامانجی ژمارێک دامەزراوەی ئەمریکی لەعێراقدا نیگەرانید ەربڕی و خوازیاری ڕەچاوکرانی ڕێوشوێنەکانی بەغدا بوو بۆ پێش گرتن بەو چەشنە پەلامارانە.
ژمارێکی زۆر لە میدیاو کەسایەتییە عێراقییەکان لەم دواییەدا لەبارەی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ئەمریکا لە گۆرانکاریەکانی ئەم دواییەی عێراق وشدارییان دا.
ژمارێک شاری عێراق لەچەند حەوتەی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکارییە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئیداری بوون بەڵام ئەو ناڕەزایەتیی دەربڕینانە لەڕۆژانی ڕابردوودا بە دەستتێوەردانی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی ، گرژییان بەخۆوە بینی و بەسەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
..........
340