بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "برایان هوک" هاوتەریب لەگەڵ "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆمار و "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بێ خستنەڕووی هیچ سەنەدو بەڵگەیەک ، ئەنجامگرتنی کردەی تێکدەرانە لەناوچەداو هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەرەبستانی خستەئەستۆی ئێران و وتی: ئەمریکا درێژە دەدا بە سیاسەتی سەپاندنی زیاترین گوشاربەسەر ئێراندا بەمەبەستی ناچارکردنی تاران بە ئامادەبوون لەسەر مێزی دانوستان.
تۆمەت پاڵدانی ڕایان هوک دژ بەئێران لەکاتێکدایە کە پشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە پاش گەڕانەوە لە عەرەبستان لەڕاپۆرێکدا ڕایانگەیاند، هیچ سەنەدو بەڵگەیەکی بڕواپێکراویان دەس نەکەوتووە لەمەڕ ئەوەی کە ئێران ئەنجامدەری هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سەعودی بووە.
یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەممە١٤ی سیپتەمبەر لەوەڵامدانەوە بە تاوانکاریەکانی هاوپەیمانی سەعودی لە یەمەن، بە دە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، پاڵاوتگەکانی "بقیق" و "خریس"ی سەربە بەشگەی نیشتمانیی نەوتی عەرەبستان"ئارامکۆ"ی پێکا.
پاش ئەو هەڵمەتە ، سەعودیەکان وهاوپەیمانانی ئەوان بەدووپات کردنەوەی ئیدیعای پڕووپووچ لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاند، تاران لە ئۆپراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەنیەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەرەبستان دەوری بووە.
ئەمریکا پاش کشانەوەی نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەشتی مای٢٠١٨) بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستی کردووە بەگوشار خستنەسەر ئێران.
..........
340