بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیمرغ نوێترین فڕۆکەی جەنگی، ناساکردن و تاکتیکیی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانە کە بەئامادەبوونی دەریاڤان "حەبیبوڵڵا سەییاری" جێگری ڕێکخەر و دەریاڤان"حوسێن خانزادی" فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە کۆنارەک پەردەی لەسەرلادرا و پەیوەستی یەکە دەریاییەکانی ناوچە کرا.
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیمرغ بەبڕی١٥٠٠کیلۆمەتر توانای ئەنجامدانی هەڵمەتی تاکتیکی، جەنگی و شەڕی ئەلەکترۆنی هەیە.
درێژەی گەشتی ئاسمانیی سیمرغ ٢٤ کاژێر و بەرزایی گەشتەکەشی ٢٥ هەزار فوتە.
..........
340