بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی سۆمەریە نیوز ی عێراق رایگەیاند ، بینای کونسولخانەی ئێران لە شاری نەجەف بۆجارێکی دیکە ئاگر دراوە .
بەڕێوەبەرایەتی راژەکاریی شاریی پارێزگەی نەجەفی عێراقیش بە پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی ئاگردرانی دووبارەی کونوسولخانەی ئێران لە نەجەف رایگەیاند ، تاقمەکانی کوژاندنەوەی ئاگر لە هەوڵی دامرکاندنی ئاگرەکەدان .
شەوی چوارشەممەش تاقمێک لە هێرشبەرانی دەمامک بەستوو کە بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان خەڵکی شاری نەجەف نەبوون هەڵیانکوتایە سەر کونسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەشێکیان ئاگردا .
وەزاڕەتی دەروەی عێراق سەر لەبەیانی پێنجشەممە پەلاماری سەر کونسولخانەی ئێرانی کە بە پێی هەندێ ئاماژە و بەڵگە بە پشتیوانی هەندێ وڵات و لایەنی توندڕۆ بووە ، بە توندی شەرمەزار کرد .
...........
340