بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به پیی راپورتی (سبەى):ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارى هەولێر، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی چەند چالاکیەکەوە هەڵمەتێکى یەک هەفتەیى بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەستپێکرد و لە مەراسیمەکەدا فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: هەڵمەتی بەرەنگاربونەوی گەندەلی کە دەستەی دەسپاکی ئەنجامى دەدات تەواوکەری سیاسەتی کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانە کە دژ بە گەندەڵى رێبەرایەتی دەکات.
باسی لەوەشکرد، پرۆسەی چاکسازی و روبەروبونەوەى گەندەڵى دەستیپێکردوە و کارەکانیش بەردەوامن و ئەنجامى هەوڵەکانیش لە ماوەى داهاتودا دەردەکەون.بەپێی بەرنامەی دەستەی دەستپاکی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی گەندەلی لە سەرانسەری کوردستان بەرێوە دەچێت، کە هاوڵاتیانی لێ هۆشیار دەکرێتەوەو ئەمرۆش لە مەراسیمی راگەیاندنی هەڵمەکە لە هەولێر شانۆگەری و پیشانگای فۆتۆگرافی و بلاوکردنەوەی ڕێنماییەکان بەڕێوەچون.
هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقی فیدراڵ ساڵانە لەناو راپۆرتەکانی تایبەت بە پرسی گەندەڵی دەکەوێتە ریزبەندى پیشەوە ناوچە گەندەڵە مەترسیدارەکان، بەپێى راپۆرتی ساڵی (2018)ی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی (12) هەمینی وڵاتە هەرە گەندەڵەکاندابون لەسەر ئاستی جیهان، لەلایەکی دیکەوە و بەپێى راپۆرتی ساڵی (2018)ی دەستەی دەسپاکی هەرێم، بەهای خەمڵێندراو بە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا بڕەکەی (275) ملیار و (720) ملیۆن دینار بوە، لەو بڕە پارەیەش تەنها پێنج ملیار و (381) ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە.
.........
340