بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەباس عێراقچی دوای دانیشتنی راوێژکاریانەی رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ کاربەدەستانی چینی وتیشی: رێککەوتنی ناڤۆکی دەسکەوتێکی گەورەی دیپلۆماسی و چەند لایەنەخوازیە و ئەم دەسکەوتە دەبێ لە بەرامبەر یەک لایەنەخوازیی و ملهوڕیەکانی ئەمریکادا بپارێزرێ .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دانیشتنی خۆی لە گەڵ لایەنی چینی گوتی : لەم دانیشتنەدا رەهەند و لایەنەجیاجیاکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، هەروەها پرسەکانی تایبەت بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ، ئەنجوومەنی ئاسایش و هاریکاریە بازرگانیەکانی وەک ئینستێکس تاووتوێ کران .
دانیشتنی راوێژکاریانەی هاوبەشی ئێران و چین لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی ، رۆژی یەکشەمە بە ئامادەبوونی سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و "ماجائۆ شی" جێگری وەزیری دەرەوەی چین و بە ئامانجی لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکاریەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و پرسەکانی هاوپێوەندی لە پیکەن دەسپێبوو .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی دوشەممە بە کاتی خۆجێی لە پیکەنەوە رۆیشتە تۆکیۆی پیتەختی ژاپۆن .
عێراقچی کە لەسەر بانگێشتنی هاوشانی ژاپۆنیی خۆی چووەتە تۆکیۆ بڕیارە لە تۆکیۆ لە گەڵ کاربەدەستانی ژاپۆنی لە بارەی پێوەندیی دو قۆڵی و گۆڕانکاریەکانی ئێستای رێککەوتنی ناڤۆکی وتووێژ بکات .
.........
340