بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موحەممەد جەعفەر مونتەزری» دادئەستێنی گشتیی ئێران ڕۆژی شەممە لە ئاھەنگێکدا لە تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێژەو ئاماری قۆڵبەست کراوان ھەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ھەتا ئەمڕۆ لە گۆڕاندا بووە، وتی: ھێزەکانی ئیتیلاعات، ئاسایشت، پۆلیس و دادی ئێران ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیانیان بەکار ھێناوە ھەتا ئەوانەی وا سوکەتاوانێکیان کردووەو یان لەوانەیە لە گۆڕەپانی ئاژاوەکاندا گیرابن، بە زووترین کات ئازاد کەن.
مونتەزری وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێژەی بڕێک لە میدیاکانی بیانی لە بارەی کوژران و یان گیراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتیشی: ئەوانەی وا لە دەرەوەی ئێرانن بە ھیچ جۆرێک دەستیان بە ڕێژەو زانیارییەکانی ھاوپەیوەند بەم ڕووداوانەوە ناگات و ھەر لە بەر ئەمەش ڕێژەکانیان جێی بایەخ نین.
ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی چاکسازی لە نرخی بەنزین لە ئێران لە ١٥ نوامبەردا ، ناڕەزامەندیی ئاشتیانەی خەڵک لە تاران و بڕێک لە شارەکانی دیکەی ئێرانی لێ کەوتەوە، بەڵام کۆمەڵێک ئاژاوەگێڕی مەشق پێکراو بە خۆخزاندنەنێو ڕیزی خەڵکی ناڕازی لە ئێران دەستیان کرد بە تێک و پێک دان و لەنێو بردنی سامانی گشتی و تاکەکەسی و تەنانەت دەستیان لە بانک ، ئورژانس، نەخۆشبەرو گواستنەوەی گشتیش نەپاراست.
لە ھەمان کات دا بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران بۆ بەشی دژی شۆڤاریی باسی ناس کران و گیرانی ژمارەیەک لە دەست و پێوەندەکانی سەر بە ڕێکخراوەی ناوەندی ھەواڵگریی ئەمریکا« سی ئای ئەی» کردووە لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران.
.........
340