٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٥
بەشار جەعفەری : ئەمریکا بیرە نەوتیەکانی سوریای داگیرکردووە

نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی گوتی : ئەمریکا بیرە نەوتیەکانی سوریای داگیرکردووە و داهاتی گەلی ئەم وڵاتە لە سایەی بێدەنگەی ئەنجوومەنی ئاسایش تاڵان دەکات .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەشار جەعفەری لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سوریا ، داگیرکاریی ئەمریکاو دزینی نەوتی سوریای شەرمەزار کرد و گوتی ، شەڕی دژی سوریا کاتێ کۆتایی دێ کە داکۆکی لە تیرۆریسمێک کە لە دەرەوەڕا پشتیوانی دەکرێ ، بوەستێ .

 ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا لەم دواییانەدا رایگەیاند ، ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی لە بیرە نەوتیەکانی سوریا هەر مانگ زیاتر لە 30 میلۆن دۆڵار نەوت هەڵدەگرێ .

 پێشتریش چەندین راپۆرت لە بارەی  هاریکاریی لەشکەریانی ئەمریکی لە گەڵ گروپی تیرۆریستی داعش بۆ قاچاغ کردنی نەوتی سوریا بڵاو ببووەوە .

.........
340