٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٥
برینداربوونی 8 فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایونی بۆسەر لێواری روژاوای رووباری ئەردەن

لەشکەریانی رژێمی زایونی شەوی رابردوو هەڵیانکوتایەسەر ناوچەی ئەلخەلیل لە لێوار ی رۆژاوای چۆمی ئەردەن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، لە هێرشی لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر ئەلخەلیل لانیکەم 8 فەلەستینی بریندار بوون .

 زایۆنیەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی فراوانخوازانەی خۆیان هەر رۆژ پەلامار دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیەکان شەهید و بریندار  یان راپێچی بەندیخانە دەکەن .

 ئێستاکە نریکەی 6 هەزار فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسراییلدان . لەم هەژمارە 62 ئافرەت و 300 کەسیش لە ژێر تەمەنی یاساییدان .

 یەخسیرانی فەلەستینی لە بەندی رژێمی زایۆنی بەردەوام دەکەونە بەر ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و رۆحی یان ئاکاری نائنیسانی .

.........
340