بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوابەدوای ڕاگەیاندنی وازلە کار هێنانی مورالیس ، سەرۆک کۆماری بولیوی ، ناهێوریەکانی شەوی یەکشەممە لە " لاپاز"ی پێتەخت و" ئال ئالتو" شاری نێزیک پێتەخت ڕووی دا وچەند پاس وماڵی بڕێک لە سیاسەت وانان ئاگری تێبەردرا.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا خۆماڵیەکان ، نێزیک بە پازدە ترۆمۆبیل لە پایەنەیەک دا خەریکی سوتان بوو وئیدارەی ڕێگا وبان وگواستنەوەی گشتیی شارەداری " لاپاز" یش هاوکات لە لاپەڕەی توئیتری خۆیدا ڕایگەیاند کە دەیان کەس چوونەتە ناو دامەزراوەکانی ئەم ئیدارەیە وخەرێکی ئاگردانی پاسەکانن.
لەگەڵ تەشەنای نارەزایەتیەکان وتوندوتیژی نەیاران ودەسوەردانەکانی ئەمریکا لە دژی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بولیوی کە بیستی ئۆکتۆبەر بەڕێوە چوو وبووە هۆی سەرکەوتنی مورالیس سەرۆک کۆماری ئێستاکە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە لە ژێر گوشاری سوپا، ناچاربوو بە دەس لە کارکیشانەوە.
چەند کاژێر دوای وازلەکار هێنانی مورالیس لە دەسەڵات، دەمامک لە بەران وکەسانی تەیار کراو بە مادەی تەقەمەنی پەلاماریان کردە سەر باڵوێزخانەی ڤێنزۆئیلا لە لاپاز و دەستیان بەسەر داگرت. " کریسبلی گونزالیس باڵوێزی ڤێنزۆئیلا لە بولیوی وتی: کارمەندانی باڵوێزخانە لە ترسی گیانیان ، هەموو ئەوییان بە جێ هێشتووە.
.........
340