بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به پیی راپورتی خەندان- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەئامادەبونی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدادی پابتەختی عێراق کۆبونەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایش و خۆپیشاندانەکانی عێراق.
لەراگەیەنراوی کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە خۆپیشاندانی ئاشتییانەی هاوڵاتیانی عێراقی لەگەڵ بنەماکانی دەستور و یاسا پەیڕەوکراوەکاندا گونجاوە و ئەو خۆپیشاندانانە هەوێنی شۆڕشی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵین.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، نابێت هێزە ئەمنییەکان روبەروی خۆپیشاندەران ببنەوە و هەمو جۆرە چارەسەرێکی ئەمنییان بۆ کۆتایهێنان بەخۆپیشاندانەکان رەتکردەوە.سێ سەرۆکایەتییەکە بەڵێنیشیانداوە ئەنجامدەرانی توندوتیژییەکان روبەروی دادگا بکەنەوە.
هەریەک لەدکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئامادەی کۆبونەوەکە بون و جەختیانکردەوە کە کاری لەپێشینەیان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقە بەجۆرێک بتوانرێ هەڵبژاردنێکی پاگ و بێگەرد بۆ عێراقییەکان بهێنرێتەوە پێشەوە.
........
340