بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەر لە لیوای 12ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوه.
ئێواره‌ی دوێنێ شەڕ لەنێوان چەند ئەفسەر و پێشمەرگەیه‌کی لیوای 12ی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌ڕه‌ش دروستبوو، بەهۆی ئه‌و شه‌ڕه‌شه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌لەسەر رووداوەکە ''کەسی پەیوەندیداریان'' دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
.........
340