بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بیست و چوار ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه له ئه‌بو زه‌بى، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا نێچیرڤان بارزانى و شێخ محه‌مه‌د بن زاید، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، خواستى هه‌ردوولا بۆ چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کان، ده‌رفه‌تى کار و وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتى تایبه‌تى ئیماراتى له هه‌رێمى کوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌که‌یان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
پێشهاته‌کانى ناوچه‌که به گشتى، مه‌ترسى له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و چه‌ند پرس و بابه‌تێکى دیکه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا،
ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
..........
340