بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ماریا زاخارۆڤا سیاسەتی ئەمریکا لە مەڕ بەرنگاربوونەوەی ئێرانی بە تێکدەرانەو بەرچاوتەنگانە زانی و وتی: لە بەریەک ھەڵوەشانەوەی شیمانەیی ڕێککەوتنی بەرجام لە ئەنجامی کشانەوەی نایاسایی و یەک لایەنەی ئەمریکا و لێنەھاتوویی ھاوبەشە ئەورووپییەکان دەبێت لە مەڕ دابین کردنی ئەو مەرجانەی کە بە ئێرانیان پێشنیار کرد بوو.
زاخارۆڤا بە دەبڕینی ئەمەی کە ھاوبەشە ئەورووپییەکانی ڕێککەوتنی بەرجام لێنەھاتوویی خۆیانیان بە ئێران سەلماندووە، وتیشی: لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی بەرجام بژاردەیەکی ھەرە نالەبارە.
بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەشتەمی مای ٢٠١٩ لە یەکەم ساڵگەڕی کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و لەپاش سەلمێندرانی بێ بەڵێنیی لایەنی ئەورووپیی ڕێککەوتنەکە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شوێنھاتە ئابوورییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ڕایگەیاند کە بەشێک لە بەڵێنەکانی بەرجامیی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦و ٣٦ی ئەم ڕێککەوتننامەیە ھەڵدەپەسێرێت.
ئێران ھەتا ئێستا لە چوارھەنگاودا لە بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی کەم کردووەتەوە.
بە پێی بڕگەکانی ٢٦و ٣٦ی ڕێککەوتنی بەرجام، ئەگەر بێتوو لایەنی بەرامبەر پێبەندی بەڵێنەکانی نەبێت،ئێرانیش بۆی ھەیە بە شێوەیەکی گشتی و یان بەشێک لە بەڵێنەکانی خۆی ھەڵپەسێرێت.
........
340