٥ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٢٥
ئەمریکا بە فەرمیی لە پەیمانی پاریس هاتەدەر

وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ، واشنگتۆن بە فەرمیی بە رێکخراوی نەتەوەکانی راگەیاندووە لە پەیمانی کەشوهەوایی پاریس هاتووەتە دەر .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مۆرگان ئورتاگوس وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دوشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئاماژە بە دەسپێکی پرۆسەی چوونەدەر لە پەیمانی نێودەوڵەتیی گۆڕانە ئیقلیمیەکانی پاریس ، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەوە ئەمریکایە کە یارمەتی هاوپەیمانانی ئەدا تا پیسبوونی هەوا و بەرهەمهێنانی گازە گوڵخانەییەکان کەم بکاتەوە .

 195 وڵات 12ی دیسامبری 2015 لە بیست و یەکەمین کۆنفڕانسی گۆڕانەکانی کەشوهەوایی رێکخراوی نەتەوەکان ، رێککەوتنامەی پاریسیان بە ئامانجی سنورداکردنی گەرمبوونی زەوی و کەمکردنەوە لە گازە گوڵخانەییەکان لە جیهاندا ئیمزا کرد .

.........
340