٥ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:١١
رەبیعی: هەنگاوی چوارەمی کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕادەگەیێندرێ

وتەبێژی حکومەتی ئێران لە سەروبەندی کۆتایی مۆڵەتی شەست رۆژەی سێهەم بۆ دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران لەلایەن ئوروپاوە، وتی: هەنگاوی چوارەمی کەمکرانی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەلایەن سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کاتی دیاریکراودا ڕادەگەیێندرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی ڕەبیعی" وتەبێژی حکومەتی ئێران رۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەئاماژە بەوەی کە ئێران لە هەنگاوی جۆراوجۆردا، مۆڵەتی پێویستی بە ئوروپییەکان داوە، وتی: سیاسەتی زۆربێژانەی ئەمریکاو پێبەندنەبوونی ئوروپییەکان بە وادەکانیان، ئێرانی گەیاندۆتە ئەو ئەنجامە.

ئەمریکای هەشتی مای ٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆیەک کە ساڵی٢٠١٥ مۆرکرا، کشایەوە. لەبەرامبەردا، ئێران پاش ساڵێک پشوودانی ستراتژیک و نەهاتنەدی چاوەڕوانییەکانی، تائێستا سێ هەنگاوی کەمکردنی بەڵێنیەکان بریتی لە؛ زیادکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەرووی ٣.٦٧ لەسەت، بەرزکردنەوەی ئاستی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ڕاگرتنی هەموو وادەکانی لەبواری لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ کردووە.

رەبیعی لە وەڵامدانەوە بە پرسیارێک لەبارەی نامەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شای عەرەبستان و بەحرەینیش وتی: ئێران هەردەم لەهەوڵی چەسپاندنی سەقام و ئاشتی ناوچەیە کە ئەو ڕەوتە، هۆی نووسینی نامە بۆ پاشاکانی عەرەبستان و بەحرەین بوو.

وتەبێژی حکومەتی ئێران بەئاماژە بەوەی کە بۆ چەسپاندنی ئاشتی لەناوچە، هاوکاری بەکۆمەڵی ناوچەیی پێویستە، وتی: زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا نابێ کەلێن بخاتەنێوان دراوسێکان کە بە پرەنسیپ وبنەمای هاوبەشی کولتوری و دینی بەساڵان لەگەڵ یەکتردا ژیاون.

..........
340