٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:١٨
سێرگێئی لاڤرۆف : قەیرانی کورد لە سووریا نابێ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پەرە پێ بدات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد:قەیرانی کورد لە سووریا نابێ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پەرە پێ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا ٢٤ پێی داگرت:قەیرانی کورد لە سووریا نابێ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پەرە پێ بدات.

ناوبراو وتیشی: کورد لە ئێران و عێراق دەژین و بەشێکی ھەرە گەورەشیان لە تورکیادان، کەس پێی خۆش نییە ئەم ناوچەیە لە بەر کێشەی کورد بتەقێتەوە. ھەرچۆن کەسیش پێی خۆش نییە کە کوردەکان وا ھەست بکەن کە شارومەندی پلە دوو دێنە ئەژمار.

«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ناکرێ کێشەی کورد بە ھەند نەگیردرێت و ئەمە گرفتێکە کە واوەتر لە قەیرانی سووریایە.

»ڤلادیمیر پوتین» و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا ٢٢ی ئۆکتۆبەر ڕێککەوتنێکی مێژوویییان لە بارەی ڕەوشتی ئاسایشتیی باکووری سووریا واژۆ کرد، کە بە گوێرەیەوە  ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا ناسراو بە «کانیی ئاشتی» ڕاگیردرا.

دەست درێژکاریی سەربازییانەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ناسراو بە خۆیان وتەنی« کانیی ئاشتی» کە ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکاراو بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ، دەستی پێکراو دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی نێوان مۆسکۆو ئانکارا کۆتایی پێ ھات.

........
340