٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:١٦
خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران: ئەمریکا ھۆکاری سەرەکیی گرفت و ئاڵۆزییەکانی عێراقە

خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران وێڕای ئاماژە کردن بە ئاڵوگۆڕەکانی عێراق پێی داگرت: دەوڵەتی ئەمریکا لە ١٦ ساڵ لەمەوبەرەوە، لە ڕۆژێکدا ملوێنێک بەرمیل نەوتی عێراق بە ناوی زیانبایی و تێچووی شەڕەوە تاڵان دەکات و بەم پێیە یەکێک لە ھۆکارانی گرفتی ئابووریی عێراق ئەمریکییەکانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی مۆوەحدیی کرمانی» خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران لە خوتبەکانی نوێژی ھەینیی ئەمڕۆی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمن لێبڕاوە ھەتا لە وڵاتانی ناوچەکەدا ھەلێکی دەست کەوێ و کەڵکاژۆیی بکات،وتیشی:

 باڵوێری ئەمریکا لە عێراق بە ئاشکرا پشتگری لە توندوتیژی دەکات و بە ڕاشکاوی ئامۆژگاریی ھێزەکانی پۆلیسی عێراق دەکات کە پێش بۆچەشنە ھەڵس و کەوتانە نەگرن.

ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی مۆوەحدیی کرمانی» خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران وتیشی: ئەو ڕەوتانەی عێراق کە دیارە گۆشکراوو دەستنیای ڕۆژئاواشن، تووشی ھێندێک تاوان ھاتوون لە کەربەلاو بەسرەدا کە دیارە جەماوەری عێراق دەبێ ڕیزەکانی خۆیان لەوان جیا کەنەوە.

خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران وێڕای پێداگرتن لە سەر چارەسەریی گرفتی ئابووریی جەماوەری عێراق لە ڕێگاگەلی یاساییەوە، وتیشی: جەماوەری عێراق بە ڕێبەرایەتیی مەرجەعییەت و دەوڵەتی یاسایی ڕێگاچارەی چاکسازی دەناسن و پێیان دەکرێت گرفتەکانی خۆیان چارەسەر کەن.

ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی مۆوەحدیی کرمانی» خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران تیشکی خستە سەر ڕووداوەکانی لوبنانیش و وتی: ڕیشەی سەرەکیی خۆپیشاندانەکانی جەماوەری لوبنان خەمساردیی دەوڵەت لە ھەمبەر گرفت و تەنگژەی گوزەرانی خەڵکە.

خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران جەختی لەوەش کردەوە کە، کشانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان لە پۆستەکەی ئەوەی دەرخست کە بڕێک ڕەوتی سیاسیی ئەو وڵاتە بەرژەوەندیی ڕژێمی ئیسرائیل، ئەمریکاو ھێندێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان بە سەر بەرژەوەندیی جەماوەری خۆیاندا فەرز دەکەن.

.........
340