بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا خوازیاری ڕاگیردرانی دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بوون.
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەرەنسا ھەروەھا لە سەر پێویستیی پارێزرانی سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا جەختیان کرد.
سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە نۆھەمی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ، بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا.
ئەم ھێرشانە لە پاش ڕێککەوتنەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووی تورکیاو ئەمریکا لە مەڕ چەسپێندرانی ئاگربڕێکی پێنج ڕۆژە لە باکووری سووریا ڕاگیردرا.
سەرباری ئەمەش تورکیا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە چەندین جار ئاگربڕەکەی باکووری سووریای بەزاندووە.
........
340