٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٨
جەختی کۆریای باکووری لە سەر پێمل نەبوون لە ھەمبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا

پیونگ یانگ جارێکی تر پێی داگرت کە لە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا ڕادەوەستێت و خۆڕاگری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆژنامەی «ڕۆدۆنگ سینمۆن» سەربە پارتی دەستەڵاتداری کۆریای باکووری ڕۆژی سێ شەممە نووسی: بایکۆتەکان گۆپاڵێکن بە دەستی ئەمریکاوە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتەی پێ بچەوسێنێتەوە کە پێملی خواستی واشێنگتۆن نابن، بەڵام دیارە پیونگ یانگ لە بەرامبەر ئەم بایکۆتانەدا دەوەستێ و خۆڕاگری دەنوێنێ.

لەم بابەتەدا وێڕای ئاماژە کردن بە دەست درێژکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەروەریی عێراق و لیبی لە ڕابردوودا سەرباری ھاوکاریی ئەم وڵاتانە لەگەڵ دامەزراوە نێونەتەوەییەکاندا ھاتووە، ئەو وڵاتانە لە بەر ڕۆییشتن بە ئاراستەی خواستی لایەنە ڕۆژئاواییەکان، زیانی قورسیان وێکەوت.

دوابەدوای شکست ھێنانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاو کۆریای باکووری کە لە ئاستی کارناسی دا لە ستۆکھۆڵمی سویید بەڕێوە چوو، پیونگ یانگ وشداریی دا  کە ئەگەر بێتو ئەمریکا ئەو شێوازە پڕتووکاوەی نەگۆڕێت، کۆریای باکووری ھەڵوێستێکی دیکە دەگرێت.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییەدا کۆمەڵە ڕاپۆرتێک دەربڕی خۆسازدانی کۆریای باکوورین بۆ تاقیکردنەوەی موشەکە کیشوەرپێوەکانی، بڵاو بوونەتەوە.

کۆریای باکووری ھەتا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ مۆڵەتی داوەتە ئەمریکا ھەتا ھەڵس و کەوتی نالۆژیکانەی خۆی لە ھەمبەر پیونگ یانگ بگۆڕێت.

........
340