بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاتووتوێی لێکەوتەکانی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەکات، هەروەها رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانێش ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا بەرپرسە لە لەسێدارەدانی چەندین کوردی سوریا لەلایەن گروپە میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوش ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا کۆبۆوەو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ هێرشەکانی تورکیا بووەتە هەڕەشە لەسەر هەوڵەکانی روبەڕوبونەوەی داعش لە سوریا و جەختیش لەسەر چارەسەری ئاشتیانە بۆ دۆخی سوریا دەکاتەوە.
هەروەها لە کۆبونەوەکەی رابردودا ئەمەریکا و روسیا مافی ڤیتۆیان بەکارهێنا لەبەرامبەر بەیاننامەی کۆتایی کۆبونەوەکە کە تێیدا ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا کرابوو، بەڵام دیار نییە دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم چەند رۆژە و توندبونەوەی هەڵوێستەکانی ئەمەریکا دژ بە تورکیا، مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنن یاخود نا.
..........
340