١٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٤٨
سەرۆکی پێشووی ئەرکانی گشتیی سوپای ئێراق: داعش گەڕاوەتەوە سوریا و ئەوەش هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ ئێراق

سەرۆکی پێشووی ئەرکانی گشتیی سوپای ئێراق وشداریی دا، هێرشی تورکیا بۆسەر سوریا بووە بەمایەی گەڕانەوەو بوژانەوەی داعش لە سوریاو مەترسیی جیددی دروست کردووە دژ بەئێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ژەنەراڵ "بابەکر زێباری" لەدیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەکاتێکدا کە خانووە نووستوەکانی داعش لە ئێراق و سوریا هێشتا لەبەین نەچوون و درێژە دەدەن بەژیانی خۆیان، ئەو گرووپە جارێکی دیکە بەیارمەتیی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر هێزەکانی کوردی سوریا و بەتایبەت هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، خۆیان ڕێکخستووەتەوەو هەوڵە ترۆریستییەکانیان دەس پێ کردۆتەوە.

سەرۆکی پێشووی ئەرکانی گشتیی سوپای ئێراق وتی: بارودۆخی بەدیهاتوو لە قامیشلوو و حەسەکە لەبەر پەلاماری سەربازی و بۆردومانەکانی تورکیا، چاودێریی هێزەکانی کوردی بەسەر داعش کەم کردووەو ئەو گرووپە بەئاشکرا چالاکی و هەبوونی دوبارەی خۆی لەسوریا ڕاگەیاندووە.

هەروەها ناوبراو وشداریی دا کە گەڕانەوەی داعش بۆ سوریاو بەتایبەت بارودۆخی شپرزە لەبەر درێژەی پەلامارەکانی تورکیا هەڕەشەی جیددی دروست کردووە بەدژ ئێراق و دزگەی دەس و پێوەندییە هەڵاتووەکانی ئەو گرووپە ترۆریستییە بۆسەر سنورەکانی ئێراق.

شیاوی ئاماژەیە کە زیاتر لە٨٠٠ زیندانیی داعشی لە زیندانێک لەناوچەی عەین عیسا لە کوردستانی سوریا بەیارمەتیی هێزە توندڕەوەکانی سەربە تورکیاو بۆردومانەکانی سوپای ئەو وڵاتە لەدژ شەڕڤانانی کورد، هەڵاتن وئاڵای داعشیان لە گوندەکانی ناوچە هەڵدا.

..........
340