١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:١٥
ئەمریکا هەڕەشەی بایکۆت و ئابلۆقە لە ترکیا دەکات

وەزیری خەزنەداریی ئەمریکا هەڕەشەی بایکۆتی لە ترکیا کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆکى ئەمریکا دەسەڵاتى سزادانى ئابورى تورکیا دەداتە خەزنەداریی  ئەمریکا و پڕۆژەیەک لەبارەى ئەو سزایانەوە ئامادەیە.

ستیڤن منوچین وەزیرى خەزنەداریی ئەمریکا ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەسەڵاتى پێداون هەر کاتێک پێویست بوو سزاى ئابورى بەسەر تورکیادا بسەپێنن.

منوچین، پڕۆژەى سەپاندنى سزاى ئابورى بەسەر تورکیادا ئامادەیە و کەی پێویست بوو سزاى تورکیا دەدەن.

هەروەها وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى دەتوانێت سزاى توندى ئابورى بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و زیانى زۆری پێبگەیەنێت.

لەبەشێکى ترى وتەکانیدا ستیڤن منوچین وتى" سزاى توندمان لەبەر دەست کە بەسەر تورکیایدا بسەپێنین، هەوڵیش دەدەین لەرێی سزاکانەوە هاوپەیمانەکەمان کە هەسەدە لەدەست نەدەین".

.........
340