٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٣٤
کۆشکی سپی تۆمارکردنی رابردووی وتووێژەکانی تڕەمپی لەسەر کرا بە ئەرک

قازیەکی فێدڕاڵ ، کۆشکی سپی مولزەم کرد پێشینەی ھەموو پێوەندیەکان و وتووێژەکانی سەرۆکی ئەمریکا بپارێزێ .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیمی بێرمەن جەکسۆن ، دادوەری ناوچەیی ئەمریکا لە بڕیارێکدا کە رۆژی پێنجشەممە بە کۆشکی سپی راگەیاندووە ، فەرمانی داوە پێشینەی تایبەت بە کۆبوونەوەکان ، پێوەندیە تەلەفۆنیەکان و پێوەندیەکانی دیکەی دۆناڵد تڕەمپ سەروکی ئەمریکا لە گەڵ سەرانی وڵاتانی دیکە وەک خۆی و بێ گۆڕان رابگرێ .

 ئەم ھەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە تڕەمپ ئەم رۆژانە لە دوای که تنێکی گەورە کەوتووە لەسەر لەقاودرانی وتووێژی تەلەفۆنیی لە گەڵ ھاوشانی ئۆکراینی خۆی .

لەم دواییانەدا لەقاودەرێکی نەناس رایگەیاند ، تڕەمپ ئاخر و ئۆخری مانگی ژوئیە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ڤلۆدیمیر زێلێنسکی هاوشانی ئوکراینیی خۆی لەوی ویستبوو هەندێ زانیاری بخاتە بەر دەست کە دەتوانێ زەبر بوەشێنێ لە کەسایەتی جۆبایدن بەربژاری دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020 ی ئەمریکا و خەنیمی سەرەکیی ئەو .

 دەوترێ تڕەمپ پێشکەشکردنی یارمەتیی 250 میلیۆن دۆڵاریی سەربازیی  بە ئۆکراینی بەستووەتەوە بە لێکۆڵنەوە لە بارەی گەندەڵیی بانگەشە بۆکراوی بایدن و کوڕەکەی .

 دوای ئەم کەتنە ، پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە لێپێچینەوەی تڕەمپ بە فەرمانی نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەسپێبوو .

تا ئێستا لانیکەم 225 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داکۆکیان کردووە لە لێپێچینەوەی تڕەمپ .

پلۆسی سێشەممە 24 ی سپتامبر بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە لە ئەمریکادا کەس باڵاتر لە یاسا نیە دەسپێکی فەرمیی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی لێپێچینەوە لە تڕەمپی راگەیاند .

 دیموکراتەکان لەسەر ئەم باوەڕەن تا ئەمڕۆ  کارەکانی سەرۆکی ئەم وڵاتە بە جددیی یاسای  بنەڕەتیی  ئەمریکای  پێشێل کردووە .

.......
340