٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٢
خۆ لەکارکێشانەوەی ستانی بەغدا پەسەندکرا

ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەست لەکارکێشانەوەی فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدای پەسەندکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی عێراقیە لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگیدا لەسەر دەستلەکارکێشانەوە فەلاح جەزائیری، پارێزگای بەغدا کە نزیکەی 10 مانگە پارێزگاری بەغدایە.ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی پارێزگاری بەغدا کردوەتەوە بۆ هەر کەسێک کە دەتوانێت ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێت.

هەروەها ئەنجومەنەکە جێگری پارێزگاری بۆ کاروباری کارگێری وەکو پارێزگاری بەغدا بەوەکالەت راسپارد کارەکانی پارێزگار بەڕێوەببات.فەلاح جەزائیری، یەکێکە لەسەرکردە باڵاکانی هاوپەیمانی سائیرون سەر بە موقتەدا سەدر و رۆژی 22-12-2018 بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بە پارێزگاری بەغدا هەڵبژێردراوە.کۆتایی مانگی ئەیلولیش میدیا عێراقییە بڵاویانکردەوە، فەلاح جەزائیری نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا کردوە.

........
340