٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٢
زۆرتربوونەوەی بارستای بازەرگانیی ئێران و عێراق بۆ ٢٠ ملیار؛تا دووساڵی داهاتوو

وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازەرگانی ئێران گوتی: بارستای پێویست بۆ زۆرترکردنەوەی ڕادەی بازەرگانی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق بۆ ٢٠ ملیاردۆڵاڕ تا دوو ساڵی داهاتوو لەئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ڕەزا ڕەحمانی" وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازەرگانی ئێران رۆژی یەکشەممە بە باسکردنیی ئەمەی بارستای بازەرگانی ئێران و عێراق لەساڵی ڕابردوو ١٢ ملیار دۆڵاڕ بوو، گوتیشی: پەرەی پێوەندییەکانی بازەرگانی و ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ڕیزی ئەولەویەتەکانی وەزارەتی پیشەسازی ئێرانە.  

ڕەحمانی گوتیشی: ئال و وێرەکانی بازەرگانی ،ئامادەبوون لە پیشانگەکانی دوو وڵات، بەرپاکردنیی پیشانگای هەمیشەیی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و زۆرتربوونەوەی هات وجۆی بەرپرسانی دوو وڵات، بەمەبەستی زۆرترکردنەوەی بارستای بازەرگانیی لە نێوان ئێران و عێراق بەرنامە ڕێژی کراوە.

وەزیری پیشەسازی ئێران  هەروەها باسی لە چالاککردنەوەی بوارگەکانیی سنووری ئێران و عیراق کرد و گوتی: خستنەگەڕی ئاسنە ڕێ شەلەمچە-بەسرە، دەرفەتیکی باشە بۆ پەرەی پێوەندییەکانی بازەرگانی ئێران و عێراق  بەدی دینێت و جگە لەوەیش،لەدەڤەرەکانی گمرکی و ئێستانداردیش هەنگاوگەلێکی باس لە دەستووری کاردایە.

........
340