بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "رەزا بەختیاری" بەرپرسی ناوەندی جەماوەریی ئەربەعینی سیستان و بەلوچستان بەئاماژە بەوەی کە هاتنی زیارەتکارانی پاکستانی بۆ ئێران لە ڕۆژانی موحەڕەمدا بەتایبەت لە ئەربەعینی حوسێنی، گەشەی بەرچاوی هەیە، وتی: لەوئاراستەدا، شەوی ڕابردوو چوارهەزار و٦٠٧ زیارەتکاری پاکستانی لەڕێی سنوری میرجاوە گەیشتنە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئێران.
پتر لە شەست و پێنج هەزار زیارەتکاری پاکستانی ساڵی ڕابردوو لەڕێی سیستان و بەلوچستان هاتنە ئێران و لەئێرانیشەوە گەیشتنە کەربەلا کەئەمساڵ پێش بینی ئەوە دەکرێ کە ئەو ڕێژەیە بگاتە نزیک هەشتا هەزار زیارەتکار.
پارێزگای سیستان وبەلوچستان تەنیا ڕێگای پەیوەندیی پاکستان لەگەڵ ئاسیای ناوەندی، ئوروپاو هەروەها وڵاتی ئێراقە.
........
340