بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەب سایسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ، رۆژی هەینی لە دیمانە لە گەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتیشی : ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیین  لە لایەن سعودیەکانەوە نەک هەر قسەکردن .
 بەخیتی بە ئاماژە بەوەی کە فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی هەروا درێژە ئەدەن بە بۆردۆمانی یەمەن ، جەختی کردەوە ، تا ێئستا هیچ جۆرە وڵامێکی ئەرێنی نەدراوە بە گەڵاڵەکەی یەمەن بۆ تەقەوەستان .
 ئەندامەکەی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەساروڵڵای یەمەن وتیشی ، یەمەن ئەم ئاگربڕە یەک لایەنەی راگەیاند تا رێگا خۆش بێ بۆ وەستانی شەڕ و کۆتایی گەمارۆدان و مسۆگەربوونی ئاشتی .
.........
340