بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆڕی ڕاگەیشتن بە دۆسییەی سڕڕی سورەییا ئوندر لە دادگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیا پێوشوێن گیراوەو هەیئەت مونسیفەی دادگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیا بڕیاری سێ ساڵ و شەش مانگ زیندان بۆ نوێنەری پێشووی ئانکارا لە پەرلەمانی تورکیاو وتەبێژی لێژنەی ئیمرالی لە دانوستانەکانی کورد-تورک، ی بە پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕینی ئەو سیاسەتوانە کوردە لەقەڵەم دا.
بەپێی نووسینی رۆژنامەی دیوار؛ سڕڕی سورەییا ئوندر کە بەتۆمەتی "پڕووپاگەندە بۆ گرووپە ترۆریستییەکان" لەبەر وتاردانەکەی لە ئاهەنگی نەورۆز لە ٢٠١٣ی زایینی پێوشوێنی دادەوانیی گیراوەو بەو تۆمەتە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ بڕابۆوە، ئێستا پاش تێپەڕینی نزیک بەساڵێک بەسەر لەبەندکرانی، دادگەی یاسای بنەڕەتی دەنگی دا بە "پێشێل کرانی ئازادیی ڕادەربڕینی ئەو پەرلەمانتارەی تورکیا".
ئوندر لە٢٨ی دیسەمبەری٢٠١٨ـەوە بە دەرکرانی ئەو بڕیارە لەلایەن لقی٢٦ی دادگەی سزادانی ئەستەمووڵی تورکیا لەزیندانی کاندرایەو ئێستا بەدەرکرانی ئەو بڕیارە ئەگەری هەڵوەشانی درێژەی حوکمەکەی و ئازادکرانی لەزیندان ، هاتووەتە ئاراوە.
........
340