٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:٢٢
بەعیدی نەژاد: سەرکەوتنی گرینگی مافەوانیی بانکی میللەتی ئێران لە وەرگرتنی زیانبایی لە ئینگلیز

باڵوێزی ئێران لە لەندەن، ئەنجامی دەنگدانی دادگەو ئیلزامی خەزێنەداریی ئینگلیز بەدانی زیانبایی بە بانکی میلـلەتی ئێرانی بە سەرکەوتنێکی گرینگی مافەوانی بۆ ئێران ناوبرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حەمید بەعیدی نەژاد" باڵوێزی ئێران لە لەندەن رۆژی هەینی لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: زیانبایی حکومەتی ئینگلیز دراوە بە بانکی میلـلەتی ئێران کە بەپێی دەنگی چوار مانگ لەمەوبەری دادگە دەبێ بەو بانکە بدرێ.

بەعیدی نەژاد وتی: ئەو زیانباییە لەسەر بنەمای دەنگی دادگەی ئینگلیز و لەبەر نایاسایی بوونی ئەو بایکۆتانەیە کە خەزێنەداریی ئینگلیز لە ساڵی٢٠٠٩وە بۆ چەند ساڵ بەسەر بانکی میلـلەتی ئێرانی سەپاندبوو.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئینگلیز لە ساڵی٢٠٠٩دا بانکی میلـلەتی بەتۆمەتی ئەوەی وا ناونرا هاوبەشیی لە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانی.

پاش ئەو کردەیە، بانکی میلـلەتی ئێران سکاڵای بەرز کردەوە لەدژ وەزارەتی خەزێنەداریی ئینگلیز لەبەر قەدەغەکردنی چالاکییە بانکییەکانی لە بەشی دراڤیی ئەو وڵاتەو سەرەنجام لەساڵی٢٠١٣ دادگەی باڵای ئینگلیز بەقازانجی ئەو بانکە بڕیاری دەرکرد و ڕایگەیاند کە بایکۆت کرانی، نایاسایی بووە.

ئینگلیز ژۆئەنی٢٠١٩ بۆ پێش گرتن بە درێژەی دۆسییەی سکاڵای یەک ملیاردو ٦٠٠ ملوێن دۆلاریی بانکی میلـلەتی ئێران لە حکومەتی ئینگلیز لەبەر بەرتەسکی دانانە نایاساییەکان، ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ درانی زیانبایی بەو بانکە ئێرانییە.

........
340