٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٥:٥٤
کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە بارەی ڕووداوەکانی هاوپەیوەند بە خۆپیشاندان

دوابەدوای سەرهەڵدانی توندوتیژی لە ڕەوتی خۆپیشاندانی ناڕەزایانە لە هێندێک لە ناوچەکانی عێراق،ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە برد.

(ABNA24.com) دوابەدوای سەرهەڵدانی توندوتیژی لە ڕەوتی خۆپیشاندانی ناڕەزایانە لە هێندێک لە ناوچەکانی عێراق،ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، نووسینگەی ڕاگەیاندنی عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە سەرۆکایەتیی عەبدولمەهدی بەڕێوە برد هەتا ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئەم دواییە کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانی ناڕەزایانەی ڕۆژی ڕابردوو کە کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی نارڕازی و هێزەکانی ئاسایشتی لێ کەوتەوە تاوتوێ بکەن.

بە پێی بەیاننامەکە،ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر ئازادیی بەرپاکرانی خۆپیشاندان و ڕادەربڕین و،هەروەها ڕەچاو کردنی خواستی ڕەوای خۆپیشاندەران، هەنگاوی تێکدەرانەی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا ئیدانە کرد.

با ئەوەش بوترێت کە بەغدا و هەندێک لە پارێزگاکانی دیکەی عیراق خۆپیشاندانی ناڕەزایانەی  بۆ وەدی ھاتنی ڕاژەکاریی گشتی و ڕەخسانی ھەلی ئیش و کار بە خۆیەوە بینی و لە ئەنجام دا هەتا ئێستا چەند کەس گیانی خۆیانیان لە دەست داوەو سەدان خۆپیشاندەری ناڕازی و هێزی ئاسایشتیش بریندار بوونە.



/129