بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکی توئیتەریدا وشداریی دا؛ بێتوو دیموکراتەکان بتوانن لەسەر پۆستەکەی لای بدەن، لە ئەمریکا شەڕی ناوخۆ ڕوو دەدا.
دوابەدوای ڕیسوازیی نوێی ترامپ کە هاوپێوەندە بە پەیوەندیی تەلەیفونیی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئۆکراین، زەخت وگوشاری دیموکراتەکان بۆ لێپێچینەوە لەناوبراو و وەلانانی لە پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، زیادی کردووە. بەم پێیە، ترامپ٢٥ی ژوولای داوای لە هاوشانە ئۆکراینییەکەی کردووە، لەبارەی جۆ بایدن، خەنیمە شیمانەییەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ساڵی٢٠٢٠ و کوڕەکەی کە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆمپانیایەکی ئۆکراینیە، لێکۆڵینەوە بکات.
ناوبراو تۆمەتبارە بەوەی بۆ لەگوشارنانی زلێنسکی ، یارمەتییە سەربازییەکانی واشنگتۆن بۆ "کی یێف"ی ڕاگرتووە.
دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاو نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە، کردەکانی "دۆناڵد ترامپ"یان بە هۆکاری کەوتنەمەترسی و لاوازکردنی ئاسایشی نیشتمانیی لێکداوەتەوەو بەم پێیە، لێکۆڵینەوە لەبارەی لێپێچینەوەی ناوبراویان خستووەتە نێو بەرنامەی کارەوە.
........
340