بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی سێ سەممە لە کۆبوونەوەکانی سەرانی یەکێتی ئابوری ئورئاسیا لە ئیرەوانی پایتەختی ئەرمەنستان، وتی : ئیمزای ڕێککەوتننامەی تیجاریی ئێران و یەکێتی ئابوریی ئورئاسیا، پێشاندەری ڕوانگەی تۆکمەو سازندەی تاران، هاوڕێ لەگەڵ ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێزە لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابوریی-تیجاریی چەندلایەنەو ناوچەیی .
رۆحانی بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگای جیهانی دەبێ بەگرتنە بڕیارێکی شێلگیرانەو هەنگاوگەلێکی کارا بەرەوڕووی ڕەوتی دوژمنکارانەو یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا بێتەوە، وتی: ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی سیاسەتی یەکلایەنەی و گرینگی نەدان بە بەڵێنی و ڕێککەوتنە جیهانییەکان و بن پێ کردنی ڕێککەوتننامە دوولایەنییەکان، زۆرێ لەوڵاتانی دیکە لەوان، چین و ڕووسیا، هەروەها ژمارێک لە هاوپەیمانانی خۆی کردۆتەئامانج.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها جەختی کرد: هەنگاوە توندوتیژەکانی ئەمریکا وکەڵک وەرگرتن لە دۆلار وەک چەکێک، ترۆریزمی ئابوریی لێ دەکەوێتەوەو سێرە دەگرێتە ژیانی خەڵکی ئاسایی.
رۆحانی هەروەها پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەسەندکردن و پێویستیی جێ بەجێ کردنی یەک لە تۆکمەترین یاساوڕێساکانی هاندان و داکۆکی لە سەرمایەنانەوەی دەرەوەیی، ئامادەیە میوانداریی بکا لە خاوەنانی سەرمایەو کارئافرێنەرانی یەکێتی ئابوریی ئورئاسیاو بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی هاوپێوەند بە هەلەکانی سەرمایەنانەوە لە داهاتووی نزیکدا.
.......
340