بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "کیم سونگ" ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: پێبەند نەبوونی ئەمریکا و کۆریای باشوور بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەتایبەت بەڕێوەچوونی مانۆڕی جۆربەجۆری دوو وڵات لە ناوچە، لەمپەری سەر ڕێگای دانوستانی ئەتۆمی لە شێوەدوورگەی کۆریا زانی.
نوێنەری کۆریای باکوور لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: باروودۆخی شێوەدوورگەی کۆریا بە لەونێکە کە هێشتا لە چەرخەی کێشە ڕوو لە پەرەکانی نەهاتۆتە دەرەوە و ئەم مەسەلەیش سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ کردەوە دنەدەرانە سەربازی و سیاسییەکانی ئەمریکا. "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور و "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێک ١٢ی ژوەنی ٢٠١٨ لە سەنگاپووردا و جارێکی دیکەش ٢٧ و ٢٨ی فێڤرییە لە هانۆی پێتەختی ڤییەتنام پێکەوە دیدار و ودانوستانیان کرد.
لە کۆبوونەوەی یەکەمی "ئون" و "ترەمپ"دا، دوو لایەن بەڵگەیەکیان واژۆ و مۆر کرد کە بە پێی ئەوە ، پیونگ یانگ پێبەند کرا بە چەکداماڵینی ئەتۆمیی تەواو و ئەمریکایش بە ئاراستە کردنی گەرەنتیی ئەمنیی بۆ کۆریای باکوور.
بەم حاڵەشەوە ئەمریکا هەنگاوێکی بە کردەوەی لە چوارچێوی ڕێککەوتنەکەی سەنگاپوور هەڵنەگرت و ئەوم مەسەلەیش بووە هۆی ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توندی پیونگ یانگ.
دووەم کۆبوونەوەی "دۆناڵد ترەمپ" و "کیم جونگ ئون"ـیش بە بێ هیچ دەسکەوتێک کۆتایی هات.
کۆریای باکوور زێدەخوازی و پێبەند نەبوونی ئەمریکا بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی خۆی بە هۆکاری سەرەکیی شکست هێنانی دانوستانی نێوان دوو وڵات ڕاگەیاندووە.
........
340