١ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:١٠
پۆلیسی تورکیا: پەلامار بۆ سەر دەزگەی هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی ئادینا پارتی کۆمۆنیستی مارکسیستی لنینیست ئەنجامی داوە

پۆلیسی تورکیا دووکەس لە ئەندامانی پارتی کۆمۆنیست مارکسیستی لنینیست ی بە هۆکاری تەقینەوەی ٢٥ی سێپتەمبەر ٢٠١٩لە سەر ڕێگەی هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی ئادینا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هێزەکانی پۆلیسی تورکیا دوای لێکدانەوەی ١٥٠ کامێرای چاودێری لە نێزیک شوێنی تەقینەوەکەی ئەم دواییە لە بلواری کوزان لە ناوچەی " یورغیر" لە پارێزگەی ئادینا" دووکەس لە ئەندامانی پارتی کۆمۆنیست مارکسیست لنینیستی بە هۆکاری تەقێنەوەی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٩ی زایینی لە سەر ڕێگای هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی ئادینا ڕاگەیاند . بە پێی نوسینی هەواڵدەری تایم تورک، دوابەدوای توێژینەوەی پۆلیسی تورکیا " ئوزان سوزمەن وفورات شران" لە ئەندامانی ئەم حیزبە کۆمۆنیستە وەکوو هۆکارانی ئەم بومب نانەوەیە ناسێندران. تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پۆلیسی تورکیا هەڵمەتئ بەربڵاویان بۆ دەسگیر کردنی ئەم کەسانە دەسپێکردووە.

شایانی باسە ، بە پێی نوسینی هەواڵدەری فورات نێوز، نێزیک بە پەکەکە هێزە چەکدارەکانی بەناو هێزەکانی هەژار ونەداری سەربە ئیم ئیل کا پی بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتووەتە ئەستۆ. لە بومب نانەوەکانی ٢٥ی سێپتەمبەر لە سەر ڕێگای هێزەکانی پۆلیسی تایبەتی ئادینا هێزیکی پۆلیس کوژراو وپێنج کەسی تریش برینداربوون.

........
340