١ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٣٠
موسەوی: وڵاتانی ناوچە بزانن کە ئاسایش ناکڕدرێت

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تاران خوازیاری دامەزرانی ئاسایشتی " سەرچاوەگرتوو لە هێزی نێوخۆ" لە ناوچەیە وتی: وڵاتانی ناوچە بزانن کە ئەمنیەت وئاسایشت ناکڕدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " سەیید عەباس موسەوی"وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ هەواڵنێرانی ناوخۆیی وبیانی وتی: ئێران خوازیاری ئاشتی ، ئاسایشت، پاوەجیی وپێشکەوتن لە ناوچەیە وئەم پرسە، نە بە کڕدران لە دەرەوە، بەڵکۆ لە ڕێگەی هاوکاری ناوچەیی بەدی دێت. موسەوی لە وەڵام بە ئیدعا وبانگەشەی عەرەبستان لە مەڕ ناردنی چەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ یەمەن وتی: یەمەن لە ژێر توندترین گەمارۆکان دایە وتەنانەت یارمەتی مرۆڤ دوستانەیش ناتوانن بۆ ئەوان بنێرن کەوایە هێنانە ئارای ئەم ئیدعا وبانگەشانە بێ پایە وبنەڕەتە .

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ، تەنیا ڕێگای چوونەدەری عەرەبستان لە قەیرانی یەمەنی قەبوڵ کردنی ئاگر بڕ وکۆتایی دان بە گەمارۆی یەمەن زانی وهێواداری دەربڕی: دوای ئاگر بڕ ، ڕێگا بۆ ناردنی یارمەتی مرۆڤ دوستانە بۆ یەمەنیش خۆش بکرێت .

موسەوی لەمەڕ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەفغانستانیش وتی: ئێران پشتیوانی ئەفغانستان بە پاوەجیی وئاسایشتە ولە رێکاری هەڵبژاردنەکان لە لایەن دەوڵەت ونەتەوتی ئەم وڵاتەیش پشتیوانی دەکات. موسەوی لەمەڕ ئیدعا وبانگەشەی ڕۆژنامەی ئینگلیزی " گاردیەن " لەمەڕ هەڕەشەی ئوروپا بۆ چوونە دەر لە بەرجام لە ئەگەریی دڕێژە وبەردەوامی کەم کرانی وادە وبەڵێنە کانی بەرجامی ئێرانیش وتی: ئێران لە چوارچیوەی بڕگەکانی ٢٦ و٣٦ی بەرجام ، کردەوەی قەرەبوکراوە ئەنجام دەدات کەوایە کاردانەوەی ئوروپا لە بەرانبەر کردەوەکانی تاران ، ڕەت کراوەیە.

.......
340