بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلمەعلومە؛ "عەلی حەمدانی" سەرکردایەتی هەڵمەتی "فوڕاتی ناوەندی" سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئەمرۆ شەممە وتی: لەو هەڵمەتەدا، ناوچەکانی "جرف النصر"یش لەبوونی ترۆریستان پاکتاو دەکرێ هەتا پێشەکییەکانی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین ئامادە بکرێ.
عەلی حەمدانی هەروەها باسی هاواهەنگیی تۆکمەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ دامەزراوە ئاسایشییەکانی دیکەی کردو وتی: یەکەم کاروانەکانی بەپێ ڕۆیشتنی ئەربەعینی حوسێنی لەناوچەی "راس البیشە" لە بەسرە، لەباشوریترین ناوچەی عێراق بەرەو شااری پیرۆزی کەربەلا کەوتووەتە ڕێ.
بیستی سەفەری١٤٤١ی کۆچی مانگی(١٩ی ئۆکتۆبری٢٠١٩) ئەربەعینی حوسێنی(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان و یارانی بەوەفای بەڕێزیان لە سارای کەربەلایە. هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا بەملوێنان زیارەتکار لە سەرتاسەری جیهان بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حوسینی(ع) دەچنە شاری کەربەلا لە باشوری عێراق.
.......
340