بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ڕووداو، ئەمرۆ شەممە ٦ـی ڕەزبەر ٢٨ـی سیپتەمبەر ڕاپۆرتی دا کە کاژێر ٢٣ و ٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو بە کاتی خۆجێی چەند کەسی چەکداری نەناس هەڵیانکووتایە سەر گوندی میخاس سەربە خانەقین لە ستانی دیلاەی عێراق دا. لەئاکامی ئەم پەلامارە دا سێ کەس لە دانیشتووانی کوردی ئەم گوندە کەهەموویان ئەندامانی بنەماڵەیەکن، گیانی خۆیان لە دەست داوە.
بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان؛تیپی ١ـی لەشکەری ٨ـی هێزەکانی سنوورڤانی عێراق لەم ناوچەیە دا سەقامگیر بوون و ئامانج لەم پەلامارەیش یەکی لە پۆستەکانی پشکنین و پاسەوانی هێزە ناوبراوەکان بووە. سەرچاوەکانی خۆجێی داعش وەک بەرپرسی ئەم پەلامارە دەزانن،بەڵام کاربەدەستانی فەرمی تا بە ئێستا لە بارەی ئەم پەلامارە قسەیەکیان نەکردووە.
.........
340