٢٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٤٩
سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوی بە پاشای سەعودییە کەوت

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ پاشای سەعودییە دیدارو وتووێژی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەردانێکی فەرمی دا گەییشتە جەددەی عەرەبستانی سەعودی و لە یەکەم دیداری لەگەڵ «سەلمان بن عەبدولعەزیز» وتووێژی لەگەڵدا کرد. نووسینگەی ڕاگەیاندنی «عادڵ عەبدولمەھدی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند،لەدیداری «عادڵ عەبدولمەھدی» لەگەڵ «سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای سەعودییە و شازادە «موحەممەد»ی پاشمیری ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و عەرەبستان ، ڕەوشتی ناوچەکەو ھەوڵەکانی ھاوپەیوەند بە چەسپاندنی ھێمنایەتی لەم ناوچەیە لێک درایەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی لەمەڕ گێڕانی ڕۆڵی ئەرێنی سەبارەت بە دوورخستنەوەی مەترسیی ناکۆکی و ئاڵۆزی و دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ھەموو وڵاتانی دراوسێ و دۆست و برای لەگەڵ پاشاو پاشمیری عەرەبستاندا تاوتوێ کرد.

بڕێک لە میدیا ھەواڵدەرییەکان بەرلەمە بانگەشەی ئەوەیان کرد بوو کە گوایە سەردانەکەی «عادڵ عەبدولمەھدی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ عەرەبستان بە مەبەستی نێوەندگری بۆ کەم کردنەوەی قەیران لە ناوچەکەدا ئەنجامی گرتوە.

سەردانەکەی ئەمڕۆی «عادڵ عەبدولمەھدی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووھەمین گەشتی فەرمیانەی ناوبراو بۆ عەرەبستانی سەعودییە. ئاپریلی ڕابردووش «عادڵ عەبدولمەھدی» بە یاوەریی شاندێکی داگری یانزە وەزیر، شەست و ھەشت بەرپرسی دەوڵەتی و زیاتر لە حەفتا بازرگان لە گەشتێکی دوو ڕۆژەدا سەردانی عەرەبستانی سەعودیی کرد.

لەم دواییەدا پارتی دەعوە داوای لە وڵاتانی کەنداوی فارس و لە سەرەوەی ھەموویانەوە عەرەبستان و ئێران کرد بوو کە بۆ چارەسەریی گرفتەکانیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ دیدارو وتووێژ بکەن.

.........
340