٢٥ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١١:٠٧
دەریادار سەیاری: ئێران بە باڵادەستی سەربازی دێتەئەژمار

جێگری هەماهەنگ کەرەوەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ئێران وەکوو دەستەڵاتی سەرتری سەربازی دێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیر دەریادار"حەبیبۆڵڵا سەیاری"  جێگری هەماهەنگ کەرەوەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە وتوویژ لەگەڵ ئیرنا،دەستەڵاتی پێشپێگرانەی ئێرانی لە باڵاترین ئاست وەسف کرد و گوتیشی:  ڕەنگە دوژمنان دەستپێکەرەوەی شەڕ بن بەڵام بە دڵنیاییەوە کۆتایی شەڕەکە لەلایەن ئەوانەوە نابێ. دەریادار سەیاری بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی ئێران بە هیچکلۆجێ لە بارستای زۆری کەرەستەی دوژمن چ ترسێکی نییە، بەڕاشکاوی گوتی: ئەمرۆ ئێران لە جێگەیەک دایە کە هیچ دوژمنێک  ناوێرێت دەستدرێژی بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

جێگری هەماهەنگ کەرەوەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەمەی دەستەڵاتی بەرەڤانی وڵات لەچاو سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز زۆر جیاوازە، بە ڕاشکاوی گوتی: لەکاتی دەستپێکرانیی پەلاماری ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سەر ئێران، چەکەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژئاوایی بوون بەڵام ئەمڕۆکە نەک تەنیا کەرەستە و ئامێرە سەربازییەکانیی ئێران بە تەواوەتی خۆماڵیین،بەڵکوو وڵات لە تاکتیکەکانیی خۆماڵی ووڵامدەری هەرەشەکان کەڵک وەردەگرێت.

......
340