٢٤ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٢:٣١
زەریف: ئێران لەژێر زەخت وگوشاربە چۆک دانایەت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران پیداگرت: ئێران لە ژێر زەخت وگوشار بە چۆک دانایەت ودەبێ واز لەو خەیاڵە پڕوپوچە بهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیو گشتیی نیشتمانی ئەمریکا " ئین پی ئار'" بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە بەرانبەر دۆژمنکاری ئەمریکا خۆڕاگری ناکات وتی: ئەمریکا توانای بە چوک داهێنانی ئێرانی نیە .

زەریف لەمەڕ تاوانبار زانینی ئێران لە پەلامار بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی عەرەبستان لە لایەن ئەمریکایش ڕایگەیاند : ئێران هیچ کارێکی بەم مەسەلەوە نیە وئەنجامیشی نەداوە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: کەسانێکی زۆر هەن کە لەم تاوان دانە پاڵانە قازانج دەکەن. یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکە وانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن ١٤ی سێپتەمبەر لە وەڵام دانەوە بە تاوانەکانی هاوپەیمانی سەعودی لە یەمەن ، بە دە فڕۆکەی بێ فڕٶکەوانی خۆماڵی، پاڵاوتگەکانی " بەقیق وخریس" یان سەربە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عەرەبستان ئارامکۆ ی دایە بەر پەلامار.

دوای ئەم هەڵمەتە تایبەتیەی یەمەنیەکان، عەرەبستان وئەمریکا بە دوپات کردنەوەی ئیدعا وبانگەشە بێ پایە وبنەڕەتەکانیان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بانگەشەیان کرد تاران لە پشت هەڵمەتی فڕۆکەی بێ فڕٶکەوانی یەمەنیەکاندا بووە. یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیان نامەیەکدا وتی: ئەم هەڵمەتە لە چوارچیوەی مافی سرۆشتی وڕەوای یەمەنیەکان لە وەڵام دانەوە بە تاوانەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار وگەمارۆی پێنج ساڵەی یەمەن ئەنجام بووە.

.......
340