بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەحمەد داوود ئوغلۆ ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا کە دوای دەس لە کارکێشانەوە لە پارتی دادوگەشەئاکەپە خیرایی داوە بە کردەوەکانی خۆی بۆ دامەزرانی پارتی سیاسی نوێی لە تورکیا لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ چالاکانی سیاسی نێزیک لەخۆی وتی: وەها ڕوداوگەلێک لە ڕٶژەکانی داهاتوو ڕوو دەدات کە خەڵک لە ئاکە پە جیا دەبنەوە.
نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا کە دوای دەس لە کار کیشانەوە پەیوەست بووە بە تیمی داوود ئوغلۆ لەم بارەوە بە ڕۆژنامەی ینی چاخی تورکیای وت": پارتێک کە ئەحمەد داوود ئوغلۆ دایدەمەزرینێت ڕاستەوخۆ لاینگرانی ئاک پارتی دەخاتە بەر باس . لە ناو ئاک پارتی دەنگەکان بەشێوەیەکی جیدی دابەزیوە. هەموو گەڵاڵەکان لەبەر چاو گیراوە. خەڵکێک کە لە ئاک پارتی توراون ڕوودەکەنە ئەم حزبە.
ئیتر خەڵک بە باشی تیگەیشتوون کە "ئا کە پە " خەریکە دەبێتە کۆمپانیایەکی بنەماڵەیی.
.......
340-