٢٤ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٢:٣٠
دادگای باڵای تورکیا سزای سێ پەرلەمانتاری ھەدەپەی بە ٩ ساڵ زیندانى پەسەند کرد

دادگای باڵای تورکیا سزای سێ پەرلەمانتاری پارتى ئاشتى و دیموکراتى گەلان (ھەدەپە)ی پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێى هەواڵێکى میدیاکانى تورکیا، دادگا باڵاى تورکیت سزای ھەر یەک لە پەرلەمانتارانى هەدەپە ( پەرۆ دوندار، مستەفا فارسئۆغوڵڵار، لەیلا گوڤەن)ی پەسند کردوە.بەپێى بریارەکە پەرۆ دوندار و مستەفا فارس غۆڵڵار هەریەکەیان بە 9 ساڵ زیندانیکردن سزا دران و لەیلا گیوڤەن بە شەش ساڵ زیندانى سزا دراوە.

ئەو سێ پەرلەمانتارە لەسەر سکاڵاى داواکارى گشتى تورکیا و بە تۆمەتى ئەندام بوون و هاوکاریکردنی پەکەکە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

هاوکات دادگای باڵای تورکیا سزای 18 ساڵ زیندانیکردنی پەرلەمانتارى هەدەپە تەیب تەمەل ھەڵی وەشاندەوە.

.......
340