بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزیری دەرەوەی ئێران جیا لە ئامادەبوون لە 74 مین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، لە پەراوێزی ئەم جڤینەدا لە گەڵ ژمارێک لە هاوشانانی خۆی لە وڵاتانی دیکەوە دیدار و وتوێژ دەکات .
سەید عەباس عێراقچی جێگر بۆ کاروباری سیاسی و غولامحسێن دێهقانی جێگر بۆ کاروباری مافەوانیی وەزیری دەرەوەی ئێران ، لەم سەفەرەدا هاوڕێی زەریفن .
74مین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی ساڵانەی رێکخراوی نەتەوەکان لە رۆژی سێشەممەی حەوتەی رابردووەوە دەست پێبووە و دانیشتنەکانی تایبەت بە سەرانی وڵاتانیش لە سێشەممەی داهاتووڕا دەست پێدەبێ .
.......
340