بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ڕۆیتەرزدا وتی: سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسیا، سیستەمێکی هێرشبەرانە نییەو بۆ بەرەڤانیکردنەو تورکیاش پێویستیی بەوەها سیستەمێکی بەرگریی هەیە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گرێبەستی کڕینی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا گرینگترین ڕێککەوتننامەی مێژووی تورکیایە چونکە بەرهەم هێنانی هاوبەشی ئەو سیستەمانە دەستەبەر دەکا.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە پرۆسەی دانانی ئەو سیستەمە لە مانگی ئاڤریل تۆکمە دەبێ، وتی: سیستەمی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا یەک دەگرنەوەو دژ بەیەک نین.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ڕادەست کرانی دووهەم باری سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسیا دوێنێ تۆکمە کرا.
......
340