١٧ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٠:٣٦
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: لەگەڵ ئەمریکا لە هیچ ئاستێکدا دانوستان ناکرێ

ڕێىەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە سەر لە نوێ باس کرانەوەی مەسەلەی دانوستان لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە پێی داگرت: هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی یەکدەنگ لە سەر ئەو بڕوایەن کە لەگەڵ ئەمریکا لە هیچ ئاستێکدا دانوستان ناکرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە دەسپێکی کۆبوونەوەی وانەی "خارجی فیقهـ" لە دەسپێکی ساڵی خوێندنی حەوزە علمییەکاندا، ئامانجی ئەمریکاییەکان لە فێڵی دانوستانی داسەپاندنی داخوازەکانی خۆیان و سەلماندنی کاریگەری دانانی توندترین گوشار لە سەر ئێران  زانی و فەرمووی: سیاسەتی توندترین گوشار بۆ گەلی ئێران هیچ بایەخێکی نییە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕش بە ئاماژە بە هەڵوێستە جیاوازەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی سەبارەت بە دانوستان وتیشی: هەندێ جار دەڵێن دانوستانی بە بێ پێشمەرج؛ جاروبار دەڵێن دانوستان بە ١٢ مەرج. ئەو قسە و لێدوانە دژ بە یەکانە یان سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ئاڵۆزکاو  بێ سەروبەریان  و یان فێڵێکە بۆ سەرشێواندن لە لایەنی بەرامبەریان. هەڵبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران سەری لێ ناشێوێ، لەبەر ئەوەی کە ئێمە ڕێگامان لێ ڕوونە و دەزانین چی دەکەین.

مەقامی مەزنی ڕێبەری فەرمووی: بۆ ئەو چەشنە دانوستانە دەبێ بەرەو لای هەر ئەو کەسانەی بڕۆن کە وەکوو مانگای شیری ئەوانن، کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کۆماری ئیمانداران، کۆماری موسلمینی للە و کۆماری سەربەرزییە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕاشکاوانە فەرمووی: ئەگەر ئەمریکا لە قسەکەی خۆی پەژیوان بوویەوە و تەوبەی کرد و گەڕایەوە  بۆ ئەو پەیمانی ئەتۆمییە کە بنپێی کردووە، ئەو کات لە کۆڕی وڵاتانی ئەندامی ئەو پەیمانە کە بەشداری دەکەن و لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەن ئەمریکایش دەتوانێ بەشدار بێ ، بەڵام بێتوو وانەبێ هیچ دانوستانێک لە هیچ ئاستێکی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکاییەکان ڕوو نادات، نە لە نیۆیۆرک و نە لە هیچ جێگایەکی دیکە.

......
340