بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ «ئەمیرحاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ھاوڕێی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی سەرکردەکانی سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا سەردانی ئانکارای کردووە، لەگەڵ «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.
لەم دیدارەدا ھەردووک لا لەمەڕ بابەتگەلی ئاسایشتی و بەرگریکارانەی ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییەوە.
سەرکردەکانی سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە پێنجەمین خولی ڕاوێژی ھەرسێ وڵاتی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە دەچێت، جیا لە ئاڵوگۆڕەکانی سووریا، بە مەبەستی بەردەوام کردن و پەرە پێدانی ھاوکارییە سێ قۆڵییەکان لە بواری جۆربەجۆری ئابووری و پەیوەندیی ناوچەییش وتووێژ دەکەن.
.......
340