بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند، پێنجەمین قۆناخ لە هەڵمەتی "ئیرادەی سەرکەوتن" رۆژی دووشەممە دەس پێ بووەو لەو هەڵمەتەدا، حەشدی شەعبی، سوپا، پۆلیسی فدراڵ وهێزی ئاسمانیی عێراق ئامادەن و ناوچەکانی باکوری پارێزگای کەربەلا و باشوری ئەنبار لەخۆ دەگرێ.
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی پێی داگرت: ئامانج لەو هەڵمەتە، پشکنین و دابین کرانی ئاسایشی گوندەکان و ڕێگاکانی ناوچەی باکوری پارێزگای کەربەلاو باشوری ئەنبار و پاکتاوکرانی لە ئامادەبوونی دەس و پێوەندییەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعشە.
هەڵمەتی "ئیرادەی سەرکەوتن" لە حەوتی ژوولای ڕابردووەوە دەس پێ بووەو تائێستا چوار قۆناخ لەو هەڵمەتە سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هاتووە.
لە قۆناخی چوارەمی هەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن، هەموو بیاوانە بەرفراوانەکانی پارێزگای ئەنبار و ژمارێک ناوچەی دیکە لە پاشماوەکانی ترۆریستانی داعش پاکتاو کرا.
عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی گرینگیی هەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن وتی: گرینگیی ئەو هەڵمەتە لەدرێژەی بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان هێزە ئاسایشییەکان و حەشدی شەعبی وهاواهەنگیی نێوانیانەو دەبێ ئەو هەڵمەتە دووپات بکرێتەوە هەتا ئاستی ئامادەیی هێزەکان لە سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و پێشمەرگەی عێراق دیاری بکرێ و ئاستی ئامادەییش بپارێزرێ.
.......
340