١٥ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٣٠
خۆپیشاندان بۆ ئیدانە کردنی تیرۆر لە تورکیا

خۆپیشاندانی "نەمان بۆ تیرۆریزم، بانگ بۆ برایەتی" بە بەشداری ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تورکیا و چین و توێژەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە لە چەن شاری تورکیا بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ خۆپیشاندانی "نەمان بۆ تیرۆریزم، بانگ بۆ برایەتی" بە بەشداری ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تورکیا و چین و توێژەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە لە چەن شاری تورکیا لەوان سیرت، بینگوڵ، ئەلازیغ، ئاگری، دێرسیم، وان، هەکاری، موش، بێتلیس، باتمان، مێردین و شرنەخ بەڕێوە چوو.

خەڵکی تورکیا لەو خۆپیشاندانەدا بە هەڵدانی درووشمی "تورک و کورد بران" و نەمان بۆ تیرۆریست" نەیارەتی خۆیان دژ بە کردەوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) دەربڕی.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری. بە پێی ڕیژە و ئاماری بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم حەوتی هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.

"پەکەکە" لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوە.

.......
340